کوردستانی
جوتیار عادل: لاریمان لە کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت نییە ئەگەر بەغدا مووچە بنێرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا - کاروان نوری
وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "حكومەتی هەرێمی كوردستان هیچ لارییەکی لە كەمكردنەوەی بەرهەم نیە بەرانبەر ئەوە حكومەتی فیدراڵ بڕی شایستەی هەرێمی كوردستان دابین بكات، بەپێچەوانەوە هەرێمی کوردستان ناتوانێت كاروباری خۆی بەڕێووە ببات".

جوتیار عادل، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "حكومەتی هەرێمی كوردستان پابەندی كەمكردنەوەی بەرهەمی نەوتی خاو بووە لەژێر رۆشنایی بڕیارەكانی ئۆپێك پڵەس (+OPEC ) بەشێوەیەكی دادپەروەرانە و بەو بڕەی لەكێڵگەكان بەرهەم هێندراوە، بەرهەمی نەوتی خاو لەهەرێمی كوردستان رێژەكەی لە 10% تێپەڕ ناكات لەكۆی بەرهەمی گشتی عیراق".
ئەوەشی خستووەتەڕوو "حكومەتی هەرێمی كوردستان هیچ لارییەکی لە كەمكردنەوەی بەرهەم نیە بەرانبەر ئەوە حكومەتی فیدراڵ بڕی شایستەی هەرێمی كوردستان دابین بكات لەو پارەیەی لەئەنجامی ئەم كەمكردنەوەیە لەدەستی دەدات، بە پێچەوانەوە هەرێمی کوردستان ناتوانێت كاروباری خۆی بەڕێووە ببات و ناشتوانێت خەرجیە سەرەكیەكانی خۆی دابین بكات لەسەرووی هەمووشیانەوە مووچەی فەرمانبەران".
ک.ن