کوردستانی

بافڵ تاڵەبانی: ئیتر لەمەودوا سیاسەتی پاداشت و سزا پەیڕەو دەکەین

مەودا میدیا - سلێمانی |


بافڵ تاڵەبانی: ئیتر لەمەودوا سیاسەتی پاداشت و سزا پەیڕەو دەکەین
مەودا میدیا-

ئەمڕۆ پێنجشەممە بافڵ تاڵەبانی، ھاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بارەگای مەکتەبی سیاسی لەگەڵ مەڵبەندی سلێمانی کۆبووەوە سەبارەت بە گۆڕانکاری و پێشھاتە سیاسی و ئەمنییەکان لەسەر ئاستی ھەرێم و عیراق.

لە کۆبوونەوەکەدا بافڵ تاڵەبانی، ھاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەسەر گۆڕانکاری و پێشھاتە سیاسی و ئەمنییەکان لەسەر ئاستی ھەرێم و عیراق و ناوچەکە بەرچاوڕوونیدا بە ئامادەبووان و سیاسەتی یەکێتی بۆ کۆی ھاوکێشەکان خستەڕوو لەبارەی سیاسیەتی نوێی یەکێتی بۆ کاری رێکخراوەیی و پێداچوونەوە بە کۆی جومگەکان و ئاڕاستە سیاسی و خزمەتگوزارییەکان ھاوسەرۆک دووپاتی لە سیاسەتێکی نوێ کردەوە بۆ بەڕێوەبردن و گەشەپێدانی ئۆرگانەکان و خزمەتکردنی کۆمەڵانی خەڵک.

 بافڵ تاڵەبانی تەئکیدیکردەوە "سلێمانی سەنتەری گۆڕانکاری و خزمەتکردن و گەیاندنی دەستی ئاوەدانی زیاتر دەبێت و نوێنەرەکانیشمان لە حکومەتی خۆجێیی راسپاردووە بە گڕوتینێکی نوێوە خزمەتبکەن و کەمتەرخەمی لە ھیچ کەسێک لە بەرانبەر خزمەتکردنی سلێمانی قبوڵناکرێت و ئیتر لەمەودواش سیاسەتی پاداشت و سزا پەیڕەو دەکەین و کەسی شیاو سەرکەوتوو دەھێنینە پێشەوە".

س.س
Qaiwan
Qaiwan