کوردستانی
بە تۆمەتی تەقەکردنی هەڕەمەکی سێ کەس دەستگیرکران
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی رۆژئاوایی سلێمانی دەستگیرکردنی سێ کەسی دیکەی راگەیاند بە تۆمەتی تەقەکردنی هەڕەمەکی لە قەزای چەمچەماڵی سەر بە پارێزگای سلێمانی.
لە راگەیەندراوەکەی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی رۆژئاوایی سلێمانیدا هاتووە "دوای ئەوەی لە هەفتەی رابردوودا، چەند کەسێک بە تۆمەتی تەقەکردنی هەڕەمەکی دەستگیرکران، هاوکات دوای کۆکردنەوەی زانیاری و بەدواداچوون لەوبارەوە دادوەری دادگای لێکۆڵینەوەی چەمچەماڵ فەرمانی گرتنی بۆ سێ کەسی دیکە دەرکرد".

ئاماژە بەوەشکراوە "تۆمەتبارەکان ناویان (پ، ف ،م) دانیشتوی چەمچەماڵ (ب، ح ، ع) و (ک، م ، م) کە دانیشتووی ناحیەی شۆڕشن، هەروەها خۆیان رادەستی هێزەکانیان کردووە و ئۆتۆمبێل و چەکەکانیشیان دەستی بەسەردا گیراوە".
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی رۆژئاوایی سلێمانی ئاماژەی بەوەشکردووە "لە ئێستادا بەفەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوە بەبڕیاری 570 راگیراون و لێکۆڵینەوە لەدۆسیەکانیان بەردەوامە".
س.س
س.س