کوردستانی
ئاگر لە بازاڕێکی ئەم شارەی هەرێم کەوتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
ئێوارەی ئەمڕۆ ئاگر لە ژمارەیەک کۆگای ناوەندی بازاڕی شاری دهۆک کەوتووە بەهۆی ئاگرەکەوە زیانێکی مادی زۆر بە خاوەن کۆگاکان گەیشتووە، هەروەها کارمەندێکی بەرگریی شارستانی دهۆک و رۆژنامەنوسێک بەهۆی دوکەڵەوە تووشی تەنگەنەفەسی بوون.
بێوار عەبدولعەزیز، وتەبێژی بەرگریی شارستانی دهۆک بە مەودا میدیای راگەیاند "ئێوارەی ئەمڕۆ کاتژمێر 5:45 خولەک پێنج کۆگا لە ناوەندی بازاڕی شاری دهۆک ئاگری گرت کە چواریان کۆگای پێڵاو بوون و ئەوی دیکەشیان کەرەستەی پلاستیکی تێدابوو".
ئاماژەی بەوەشکرد "توانرا ئاگرەکە لەلایەن تیمەکانی بەرگریی شارستانی دهۆکەوە کۆنتڕۆڵ بکرێت، هەروەها لیژنەیەک پێکهێنرا بۆ لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە، چونکە تاوەکو ئێستا هۆکاری ئاگرەکە نەزانراوە".
لەبارەی زیانەکانییەوە وتەبێژی بەرگریی شارستانی دهۆک وتی "زیانێکی مادی زۆر هەبووە، بەڵام تەنها بەهۆی دووکەڵەوە پۆلیسێکی بەرگری شارستانی و رۆژنامەنووسێک تووشی تەنگەنەفەسی بوون و هیچ بریندارێک نەبووە".
س.س