کوردستانی
لایەنە کوردستانییەکانی کەرکوک شێوازی بەشداریکردنیان لە هەڵبژاردنەکانی عیراق ئاشکرا دەکەن
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عیراق بڕیاردا لە مانگی حوزەیرانی ساڵی 2021دا هەڵبژاردنی پێشوەختە لە عیراق بەڕێوەبچێت، لایەنە کوردستانییەکانی کەرکوکیش پێیان باشە بە یەک لیست بەشداری هەڵبژاردنەکان بکەن.
بەختیار محەمەد، بەرپرسی پەیوەندییەكانی حزبی شیوعی کوردستان لە كەركوك بە مەودا میدیای راگەیاند "لایەنە کوردستانییەکانی کەرکوک لە ساڵی رابردوو کاتێک بڕیاربوو هەڵبژاردنی عیراق بکرێت لیستێکی هاوبەشمان پێکهێنا بەناوی (قەوارەی هاوپەیمانیی کوردستان) کە سەرجەم لایەنە کوردستانییەکانی تیادابوو".
ئاماژەی بەوەشکرد "تاوەکو ئێستا بەفەرمی ئەو لیستە هاوبەشەی لایەنە کوردستانییەکانی کەرکوک هەڵنەوەشاوەتەوە کە عەبدولڕەحمان مستەفا سەرۆکی قەوارەکە بوو، هەروەها گفتوگۆ کراوە سەبارەت بە خۆ ئامادەکردن بۆ هەڵبژاردنەکان، بەڵام تاوەکو ئێستا کات و یاسای هەڵبژاردنەکان یەکلایی نەبووەتەوە، بۆیە جارێ زوو هەندێک وردەکاری قسەی لەسەر بکرێت".
بەختیار محەمەد وتی "پێمان وایە لایەنە کوردستانییەکانی کەرکوک بە یەک لیست لە هەڵبژاردنەکانی عیراق بەشداری بکەن باشترە، هەروەها ئەگەری سەرکەوتنی لایەنی کوردی زیاترە".
س.س