کوردستانی
لە ماوەی مانگێکدا 75 حاڵەتی پێشێلکاریی مافەکانی مرۆڤ لە کوردستان تۆمارکراوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی مانگی رابردوودا لانیکەم 75 حاڵەتی پێشلکاریی مافەکانی مرۆڤ لە کوردستان تۆمار کراوە کە بە شێوەی خوارەوەیە:

-کۆڵبەران ( 15 حاڵەت)
لەماوەی مانگی ڕابردوودا 15 کۆڵبەر و کاسبکار لە سنوورەکانی کوردستان بوونەتە قوربانی کە 3 کەسیان گیانیان لە دەست و دوو کەسیان بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژراون, هەروەها 12 کۆڵبەر بریندار بوون کە 11 حاڵەتی بە تەقەی راستەوخۆ بووە.

- سێدارە و گیانلەدەستدان لە بەندیخانە (4 حاڵەت)
لە مانگی ئەیلولی ئەمساڵ لاینکەم دوو هاووڵاتیی کورد لە بەندیخانەکانی ئەلیگوودەرز و سنە بە تۆمەتی قەتڵ و کوشتنی ئەنقەست لەسێدارە دراون, لەو ماوەیەدا بەندکراوێکی کورد لە بەندیخانەکانی ئورمیە خۆی کوشتووە و هاوڵاتییەکی خەڵکی سنە دوای دەستبەسەر کرانی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی تارانەوە کوژراوە.
- کوژان و بریندار بوونی هاووڵاتیانی مەدەنی و تەقینەوەی مین (7حاڵەت)
لە ماوەی مانگی رابردوودا، هاوڵاتییەکی کورد لە سنوورەکانی مەریوان بە هۆی تەقینەوەی مین بریندار بووە، هەروەها دوو هاوڵاتیی مەدەنی لە سنوورەکانی کوردستان تەقەی هێزەکانی سوپای پاسداران کوژراون و چواری دیکەش بریندار بوون.
- دەستبەسەر کران و سەپاندنی حوکم (40 حاڵەت)
بە پشتبەستن بە ئامارەکانی هەنگاو، لەماوەی مانگی ڕابردوودا لانیکەم 34 هاوڵاتیی کورد لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی حکومەتی ئێرانەوە بە تۆمەتی چالاکی سیاسی و مەدەنییەوە دەستبەسەر کراون کە پێنج کەسیان ژن بوون, هەروەها شەش هاووڵاتیی کورد بە تۆمەتی چالاکی سیاسی، مەزهەبی و مەدەنی سەرجەم حوکمی 26 ساڵ بەندکرانیان بە سەردا سەپاوە.

- کرێکاری (7 حاڵەت)
لەو ماوەیەدا لانیکەم ٧ کرێکاری خەڵکی شارەکانی بۆکان، سەقز، پاوە و سەردەشت لە کاتی کار کردن و بە هۆی rووداوی کارەوە گیانی لەدەستداوە.
س.س