کوردستانی

تەندروستیی سلێمانی هۆشداری دەدات

مەودا میدیا - سلێمانی |


تەندروستیی سلێمانی هۆشداری دەدات
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانی رایدەگەیەنێت ئەوەی کەلەسەرمانە و پێویستمانە بۆ روبەرووبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا کردوویانە، ئاماژەی بەوەشکردووە بە نوێنەرانی کوردیان وتووە لە بەغدا بۆ هاوکاری و ئەوانیش بەلێنیانداوە دەنگی ئێمە بگەیەننە بەغدا.

د. سەباح هەورامی، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانی لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک نووسیوویەتی "ئەوەی کە لەسەرمانە و پێویستمانە بۆ روبەرووبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا کردوومانە و بە نوێنەرانی کوردمان وتوە لە بەغدا بۆ هاوکاری و ئەوانیش بەلێنیانداوە دەنگی ئێمە بگەیەننە بەغدا".

ئاماژەی بەوەشکرد "لەسەر هاوڵاتییان پێویستە پابەندی بەستنی دەمامک و دەستکێش بن و رێکارەکانی خۆپارێزی و دورکەوتنەوە لە قەرەباڵغی بگرنەبەر، ئەگەر هاوڵاتییان ژیانی خۆیان لا گرنگ نەبێت ژمارەی گیانلەدەستدان زۆر زیاتر دەبێت".

س.س
Qaiwan
Qaiwan