کوردستانی

وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێم پاڵپشتی لە بڕیارێکی حکومەتی عیراقی دەکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێم پاڵپشتی لە بڕیارێکی حکومەتی عیراقی دەکات
مەودا میدیا-

وەزارەتی کشتوکاڵی عیراق بڕیاریدا هاوردەکردنی هەنار قەدەغە بکات لە سەرجەم دەروازە سنوورییەکانەوە، وەزیری کشتوکاڵ و  سەرچاوەکانی ئاوی حکومەتی هەرێمی کوردستانیش پاڵپشتی لەو بڕیارە دەکات.

بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری کشتوکاڵ و  سەرچاوەکانی ئاوی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "وەک پاڵپشتی لە بەرهەمی ناوخۆیی بۆ دووەم ساڵە لە ناوەڕاستی مانگی هەشت تاوەکو ناوەڕاستی مانگی دوانزە هاوردەکردنی هەنار قەدەغە دەکەین".

ئاماژەی بەوەشکرد "بەخۆشحاڵیەوە وەزارەتی کشتوکاڵی حکومەتی عێراقیش هاوردەکردنی هەناری قەدەغەکرد لەسەرجەم دەروازە سنوریەکان، ئەم هەنگاوە بەگرنگ دەزانین و پاڵپشتیەکی باشی جوتیارانمانە"، ئەوەشی خستووەتەڕوو "رێککارەکانمان بەردەوامی دەبێت بۆ پاراستنی بەرهەمی جوتیارانمان".

س.س
Qaiwan
Qaiwan