کوردستانی

ئاسایشی شارەزوور دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکی راگەیاند

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئاسایشی شارەزوور دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکی راگەیاند
مەودا میدیا - کاروان نوری

دوای ئەوەی چەند رۆژ پێش  ئێستا کەسێک بە چەك و دەمامكەوە كاری دزی لە دوکان و مارکێتەکان ئەنجام دەدا ئەمڕۆ ئەو تاوانبارە لەلایەن ئاسایشی شارەزوورەوە دەستگیرکرا.
 
له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا به‌ڕێوبه‌رایه‌تیی ئاسایشی شاره‌زوور رایگه‌یاندووه‌ "چەند رۆژ پێش  ئێستا کەسێک دوای ئەوەی بە چەك و دەمامكەوە كاری دزی و هەڵكوتانە سەر هەندێك ماركێت و دوكانی ئەنجامدا ئەمڕۆ ئەو تاوانبارە دەستگیرکرا".

ئەوەش خراوەتەڕوو "تۆمەتبارەكە لە سەرەتای لێكۆڵینەوەدا دانی بە تاوانەكەیدا ناوه‌ و لەئێستاشدا بە فەرمانی دادوەر راگیراوە و دۆسیه‌ی لێکۆڵینەوەی بۆ كراوه‌ته‌وه"‌.



ک.ن
Qaiwan
Qaiwan