تەندروستی

خۆت لە خاڵە رەشەکانی دەموچاوت رزگار بکە

مەودا میدیا - سلێمانی |


خۆت لە خاڵە رەشەکانی دەموچاوت رزگار بکە
مەودا میدیا-

زۆر کەس کێشەی ئەوەیان هەیە کە خاڵی رەش بە شێوەیەکی زۆر لەسەر دەموچاو یان  لەسەر لوتیان هەیە، ئەمەش بەهۆی بوونی چەوریەکی زۆر لەناو جەستەی مرۆڤەکان دروست دەبێت و زۆرینەش پەنادەبەنە بەر لەیزەر و دەرمان و سەردانی پزیشک دەکەن بۆ نەهێشتینی ئەو خاڵە رەشانە، بەڵام تۆ دەتوانیت رۆژانە بە ئەنجامدانی ئەم کارانە خاڵە رەشەکانی سەردەموچاو و لوتت نەهێڵیت:

- رۆژانە زیاد لە پێنج جار دەموچاوت بشۆ.

- دەستکارینەکردنی خاڵەرەشەکانی پێست و سەرلوت.

- خانمان دەبێت پێش نووستن ماکیاژ بە دەموچاویانەوە نەهێڵن.

- بەکارهێنانی کرێمێکی شێدارکەرەوەی پێست.

- خۆپاراستن لە وشکردنەوەی دەموچاو.

هەروەها، بەکارهێنانی چەند ماسکێکی سروشتی سادە بۆ نەهێشتنی خاڵی رەشی سەرلوت و دەمووچاو:

- دەتوانیت بە رێگەی بەکارهێنانی ماسکێکی سروشتی کە بە بەکارهێنانی خوێ و هەویری ددان دەبێت کە هەردووکی تێکەڵدەکەیت و بۆماوەی 5 خولەک بەسەر ئەوشوێنەی کە خاڵی رەشی پێوەیە دەیهێڵیتەوە و دواتر بە ئاوێکی شیلەتێن دەیشۆیت.

- سپێنەی هێلکە زۆر بەسوودە بۆ دەموچاو و دەتوانیت رۆژانە لێی بدەیت.

- یاخود هەنگوین بە تێکەڵکردنی لەگەڵ ئاوی لیمۆ کە دەتوانیت پێش خەوتن بڕێکی کەم لە هەنگوین و ئاوی لیمۆ بخەیتە سەر خاڵەرەشەکان بۆ ماوەیەکی کەم پێوەی بمێنێتەوە.

- ئاوی لیمۆ بەتەنیاش دەتوانیت سوودی لێ وەربگریت.

س.س
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب