کوردستانی
سێ بەکارهێنەری مادەی هۆشبەر دەستگیرکران
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
پۆلیسی هەولێر دەستگیرکردنی سێ تۆمەتباری راگەیاند بە تۆمەتی بەکارهێنانی مادەی هۆشبەر، هەروەها دەستبەسەر بڕێک لە مادەی هۆشبەریشدا گیرا.
لە راگەیەندراوێکدا پۆلیسی هەولێر رایگەیاند "بەشی پۆلیسی فریاکەوتنی هەولێر، لە گۆڕستانی شێخ ئەحمەد، سێ کەسیان بە ناوەکانی (ب.ج.ق) و (م.م.ح) و (ک.ش.ھ) بە تۆمەتی بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر دەستگیر کرد".
ئاماژەی بەوەشکرد "تۆمەتباران کە لەکاتی دەستگیرکردنیاندا بڕێک مادەی هۆشبەر و کەلوپەلی بەکارهێنانی مادە هۆشبەرەکانیان لە دەست گیرا، دەست بەسەر ماددەکان و کەلوپەلەکان و ئۆتۆمبێلەکەشیاندا گیرا، پەڕاوی لێکۆڵینەوەشیان بۆ ڕێکخرا و بەپێی ماددە (14)ی هۆشبەرەکان لە یاسای سزادان راگیران".
س.س