کوردستانی

پێنج تۆمەتبار دەستگیرکران و دەستەبەسەر بڕێک مادەی هۆشبەریشدا گیرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


پێنج تۆمەتبار دەستگیرکران و دەستەبەسەر بڕێک مادەی هۆشبەریشدا گیرا
مەودا میدیا-

ئاسایشی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرای کرد دەستیان گرتووە بەسەر بڕێک مادەی هۆشبەردا، هەروەها پێنج کەسیشیان بە تۆمەتی بەکارهێنان و بازرگانی کردن بە مادەی هۆشبەرەوە دەستگیرکردووە.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە "وەك هەمیشە بەچاوکراوەی و لێهاتووی هێزەکانی ئاسایشی هەرێمی کوردستان لەبەرەنگاربوونەوەی نەهێشتنی مادە هۆشبەرەکان و پاراستنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ لەلایەنی هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر توانرا دەستبگیرێت بەسەر بڕی( 2,846 ) مادەی هۆشبەر لەگەڵ دەستگیرکردنی ( ٥ ) پێنج تۆمەتبار", بەم شێوەیەی خوارەوە 

1ـ دەستبەسەرداگرتنی بڕی ( 1,760 ) یەك کیلۆ و حەوت سەد و شەست گرام مادەی هۆشبەر لەجۆری  ( هێرۆین )لەگەڵ دەستگیرکردنی تۆمەتبارێك بەناوی ( هـ ـ خ ـ ر ).

2- دەستبەسەرداگرتنی بڕی (1) یەك کیلۆ گرام مادەی هۆشبەر لەجۆری ( کریستاڵ ) لەگەڵ دەستگیرکردنی ( 2 ) دوو تۆمەتبار بەناوەکانی(و ـ ع ـ ح ) و ( ش ـ ك ـ ح ).

3- دەستبەسەرداگرتنی بڕی ( 86) هەشتا و شەش گرام مادەی هۆشبەر لەجۆری ( کریستاڵ ) لەگەڵ دەستگیرکردنی ( 2 ) دوو تۆمەتبار بەناوەکانی (ع ـ ر ـ ع) و ( ص ـ م ـ ر ).

لە راگەیەندراوەکەی ئاسایشی هەرێمی کوردستاندا هاتووە "تۆمەتبارەکان بەپێی ماددە ( 14) یاسای مادە هۆشبەرکان دراونەتە دادگا".

س.س
Qaiwan
Qaiwan