کوردستانی
له رووداوێكی هاتوچۆدا كچ و باوكێك گیانیان لهدهستدا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا - کاروان نوری
لەسەر رێگای سەیدسادق - هەڵەبجە رووداوێكی هاتوچۆ روویداو لە ئەنجامدا دوو كەس گیانی لەدەستدا.
لەسەر رێگای سەیدسادق - هەڵەبجە رووداوێكی هاتوچۆ روویداو لە ئەنجامدا دوو كەس گیانی لەدەستدا.
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەڵەبجە لە راگەیاندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە "کەمێک پێش ئێستا ئۆتۆمبێلێك لە جۆری توێتا لاندکروزەز لەسەر رێگای سەیدسادق - هەڵەبجە وەرگەڕاوە و لە ئەنجامدا دووكەس گیانیان لەدەستداوە".
ئەوەشیان خستووەتەڕوو "رووداوەكە لە نزیك گوندی قاجری سەربە قەزای سەیدسادق روویداوە و ئەو دوو کەسەی گیانیان لە دەستداوە باوک و کچێکن".
ئەوەشیان خستووەتەڕوو "رووداوەكە لە نزیك گوندی قاجری سەربە قەزای سەیدسادق روویداوە و ئەو دوو کەسەی گیانیان لە دەستداوە باوک و کچێکن".