کوردستانی
مەسرور بارزانی داوایەک ئاڕاستەی هاوڵاتییان دەکات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا - کاروان نوری
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەسەر خۆپارێزی داوایەک ئاڕاستەی هاوڵاتییان دەکات و دەڵێت "بۆ ئەوەی بەسەر کۆرۆنادا سەرکەوین، ماسک ببەستن".
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەسەر خۆپارێزی داوایەک ئاڕاستەی هاوڵاتییان دەکات و دەڵێت "بۆ ئەوەی بەسەر کۆرۆنادا سەرکەوین، ماسک ببەستن".
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردووەتەوە "چەند رۆژی لەدوای یەکە، تووشبوون بە کۆرۆنا بە خێرایی زیاد بووە، هەریەک لە ئێمە ئەرکی لەسەر شانە ئەوانی دیکە بپارێزێت".
ئەوەشی نوسیووە "بۆ ئەوەی بەسەر کۆرۆنادا سەرکەوین، ماسک ببەستە و دەستکێش لەدەست بکە، بۆ ئەوەی بە هەموومان بتوانین رووبەڕووی کۆرۆنا بوەستینەوە".