کوردستانی
كۆنتڕۆڵی جۆری دەرمان وەڵامی كاروان گەزنەیی دایەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا مدیا - کاروان نوری
بەڕێوەبەرایەتی كۆنتڕۆڵی جۆری لەروونكردنەوەیەكدا وەڵامی پەرلەمانتار كاروان گەزنەيی دایەوە و دەڵێت "ماوەیەكە پەرلەمانتارێك بەناوی (كاروان گەزنەیی) دوور لە رێکكارەكانی یاسایی و زانستی و پیشەیی قسەی نەشیاو و تەشهیر بە بەڕێوبەر و بەڕێوەبەرایەتمان دەكات بەبێ هیچ بەڵگە و بنەمایەك".

بەڕێوەبەرایەتی كۆنتڕۆڵی جۆری لەروونكردنەوەیەكدا وەڵامی پەرلەمانتار كاروان گەزنەيی دایەوە و رایانگەیاندووە "ماوەیەكە پەرلەمانتارێك بەناوی (كاروان گەزنەیی) دوور لە رێکكارەكانی یاسایی و زانستی و پیشەیی قسەی نەشیاو و تەشهیر بە بەڕێوبەر و بەڕێوەبەرایەتمان دەكات بەبێ هیچ بەڵگە و بنەمایەك تەنها بەمەبەستی خۆدەرخستن، ئەو قسانەی نە پسپۆڕی ئەم بەڕێزەیە و نە هیچ پەیوەندی بە لێژنەی تەندروستی هەیە".
ئەوەشیان خستووەتەڕوو "بێ ئاگایە لەوەی كە پرۆسەی چاكسازی گەورە و بەردەوام تەنانەت راسپاردەكانی لیژنەی تەندروستی پەرلەمان لە بواری دەرمان دەستیپێكردووە كە ئەمەش بە دڵنیاییەوە چاوەڕێی ئەم تۆمەت و تەشهیر و چەواشانە دەكەین لە بەرامبەر زەرەرمەندانی چاكسازی و گۆڕانكاری لە بواری دەرمان هەروەك چۆن ئەم بەڕێزە پێشتریش چەندین تۆمەت و قسەی نەشیاو و هەڵبەستراوی لە سێكتەرەكانی دیكەدا كردووە".
بەڕێوەبەرایەتی كۆنتڕۆڵی جۆری وتویەتی "بۆیە لێرەوە وێڕای ئەوەی بەفەرمی سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان لە بەرامبەر ئەم هەڵسوكەوتەی ئەم بەڕێزە لێ ئاگادار دەكەین لە هەمانكاتدا رێكکار و داوای یاسایی لە دادگا پێشكەش دەكەین بۆ سەلماندنی هەر ڕاستییەك لەو تۆمەتانەی باسی لێوە دەكات".