کوردستانی

هۆکاری زۆری رووداوەکانی هاتوچۆ ئاشکرا دەکرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


هۆکاری زۆری رووداوەکانی هاتوچۆ ئاشکرا دەکرێت
مەودا میدیا - کاروان نوری

بەڕێوەبەری هاتوچۆی پارێزگاری سلێمانی هۆکاری زۆری رووداوەکانی هاتوچۆ ئاشکرا دەکات و دەڵێت "بەشێکی زۆری رووداوەکانی هاتوچۆ پەیوەندی بە تیژڕەویی شۆفێرانەوە هەیە".

فەرەیدون عومەر، بەڕێوەبەری هاتوچۆی پارێزگاری سلێمانی لە لیدوانێکی تایبەتدا بۆ مەودا میدیا، هۆکاری زۆری رووداوەکانی هاتوچۆ ئاشکرا دەکات و دەڵێت "بەشێکی زۆری رووداوەکانی هاتوچۆ پەیوەندی بە تیژڕەویی شۆفێرانەوە هەیە و لە ئەنجامدا تووشی زەرەر و زیانێکی زۆری مادی و گیانی دەبنەوە".

ئەوەشی خستەڕوو "هەمیشە رێنمایمان بە شۆفێران داوە ئەو شەقامانەی کە یەک ئاڕاستەن خێرای دەبێت لە 100کم تێپەڕ نەبێت و ئەو شەقامانەش کە دوو ئاڕاستەن خێرای دەبێت لەنێوان (70 بۆ 80)کم بێت، بەڵام بە شێکی زۆریی شۆفێران پابەندی ئەو رێنمایانە نابن کە بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆ دایدەنێت و ئەو کارەساتانەی لێدەکەوێتەوە".
Qaiwan
Qaiwan