کوردستانی
لەم شارەی هەرێم بەمزووانە 15 هەزار کارت تاپۆ دەکرێن
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت ئێستا 15 هەزار كارتی دیكە لە سنووری پیرزین-كەرك2، گردەڕشە ئەسعەد، كەرتی بیریات تاپۆ دەكرێن و مامەڵەكانیان رەوانەی تێبینەرایەتیی تۆمارگەی خانووبەرەی عەنكاوە و بەڕێوەبەرایەتییەكانی تۆمارگەی خانووبەرەی هەولێر كراون، بۆ ئەوەی بە خێرایی رێكارە یاساییەكانی تاپۆكردنیان ئەنجام بدرێت، ئاماژە بەوەشکراوە ئەو 15 هەزار کارتە بەم زووانە تاپۆ دەکرێن.

لە راگەیەندراوەکەی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری حکومەتی هەرێمی کوردستاندا هاتووە"ئێستا 15 هەزار كارتی دیكە لە سنووری پیرزین-كەرك2، گردەڕشە ئەسعەد، كەرتی بیریات تاپۆ دەكرێن و مامەڵەكانیان رەوانەی تێبینەرایەتیی تۆمارگەی خانووبەرەی عەنكاوە و بەڕێوەبەرایەتییەكانی تۆمارگەی خانووبەرەی هەولێر كراون، بۆ ئەوەی بە خێرایی رێكارە یاساییەكانی تاپۆكردنیان ئەنجام بدرێت. سەرچاوەكە دەشڵێ بە سوپاسەوە فەرمانگەكانی تۆماركردنی خانووبەرە، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تۆماركردنی خانووبەرە زۆر بە جیدی كار دەكەن بۆ ئاسانكاری و تاپۆكردنی كارتەكان".
ئاماژە بەوەشکراوە "لەو پازدە هەزار كارتەی بەمزووانە تاپۆ دەكرێن، (5000) هەزاریان دەكەونە سنووری پیرزین-كەرك2 و تەواوی رێكارەكانیان لەلایەن شارەوانیی هەولێرەوە تەواو كراوە و رەوانەی تێبینەرایەتیی تۆمارگەی خانووبەرەی عەنكاوە كراون و بەمزووانە تاپۆكانیان تەواو دەكرێت.
هەروەها (6000) هەزار كارتی دیكەش لە سنووری گردەڕەشە ئەسعەد (بەشێك لە باغمرە شەهاب) لەلایەن سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێرەوە مامەڵەكانیان تەواو كراون و رەوانەی بەڕێوەبەرایەتیی تۆمارگەی خانووبەرەی هەولێر2 كراون، بۆ ئەوەی بەخێرایی كاری جیاكردنەوەیان بۆ بكرێت بە مەبەستی تاپۆكردنیان".
باس لەوەشکراوە "لە سنووری كەرتی بیریات نزیكەی (4000) هەزار كارت بە مەبەستی تاپۆكردنیان مامەڵەكانیان لە سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر تەواو كراون و ئێستا لە بەڕێوەبەرایەتیی تۆمارگەی خانووبەرەی هەولێر1 كاریان لەسەر دەكرێت، بۆ ئەوەی بە خێرایی مامەڵەی تاپۆكردنیان تەواو بكرێت و تاپۆكان بدرێنەوە هاوڵاتییان".
ئەوەش هاتووە "ماوەیەك پێش ئێستا 6000 هەزار كارتی دیكەش لە سنووری كەرتی باغمرە شەهاب تاپۆكران، هەروەها سوپاسی فەرمانگەكانی تۆماری خانووبەرەی هەولێر دەكەین كە زۆر هاوكارمان لەو بابەتە، گوتیشی: پرۆسەی تاپۆكردنی كارتەكان لە رێگەی لیژنەیەكەوە بەردەوامی دەبێت و هەموو ئەو كارتانەی تر تاپۆ دەكرێن، كە تاوەكو ئێستا تاپۆ نەكراون، واتە پرۆسەی تاپۆكردنی كارتەكان بەردەوامی دەبێت".
س.س
س.س