کوردستانی
ئاستی بەرهەمهێنانی پەتاتە روو لە زیادبوونە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی ئاشکرای کردووە ئاستی بەرھەمھێنانی پەتاتە لە ھەرێمی كوردستان ساڵ بەدوای ساڵ بەرزتر دەبێتەوە و پێشبینی دەكرێت بۆ ئەمساڵ زیاتر لە 450 ھەزار تۆن بەرھەم بێت، بەگوێرەی ئامارەكان پێداویستی بازاڕی ناوخۆ ساڵانە 90 ھەزار تۆنە و ئەمەش بەرانبەرە بە چوار ھێندە.

ئاماژەی بەوەشکردووە "لەسەر ئاستی ھەرێمی كوردستان، جوتیارانی پارێزگای دھۆك زیاتر لە 75%ی پەتاتە بەرھەمدێنن، تەنیا لە دەشتی ناوكوڕ ساڵانە زیاتر لە 250 ھەزار تۆن پەتاتە بەرھەم دەھێندرێت، هەروەها لە ساڵی 2007 تەنیا 882 تۆن پەتاتە لە ھەرێمی كوردستان بەرھەمھاتووە، لە ساڵی 2013 پەتاتەی خۆماڵی 55%ی بەرھەمی ناوخۆیی پڕكردووەتەوە".
ئەوەشخراوەتەڕوو "لەم چەند ساڵەی دواییدا لە زۆربەی ناوچەكانی كوردستان جوتیاران روویان لە داچاندنی پەتاتە كردووە، لە ساڵی 2018 پەتاتەی خۆماڵی 78%ی بازاڕەكانی ھەرێمی كوردستان پڕكردوەتەوە، هەروەها بەپێی داتاكان لە ساڵی 2019 ئاستەكە گەیشووەتە 318 ھەزار تۆن، بۆ ئەمساڵیش نزیك دەبێتەوە لە نیو ملیۆن تۆن پەتاتە".
س.س