کوردستانی

دەنگۆی كۆبوونەوەی مەكتەبی سیاسیی یەكێتی و پارتی لە رێگەی ئۆنلاینەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


دەنگۆی كۆبوونەوەی مەكتەبی سیاسیی یەكێتی و پارتی لە رێگەی ئۆنلاینەوە
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

ماوەیەکی زۆر تێپەڕیووە و یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان کۆنەبوونەتەوە، هەروەها دەنگۆی ئەوە هەیە کە بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە کۆبوونەوەی ئەو دوو لایەنە بەشێوەی ئۆنلاین بەڕێوەبچیت، بەڵام ئەندامێکی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی ئەو دەنگۆیە رەتدەکاتەوە.

ئاری هەرسین، ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی پارتیی دیموکراتی کوردستان لەبارەی دەنگۆی کۆبوونەوەی پارتی و یەکێتی بە شێوەی ئۆنلاین بە مەودا میدیای راگەیاند "هیچ شتێکی وا نییە".

لە وەڵامی پرسیاری مەودا میدیادا سەبارەت بەوەی بۆچی یەکێتی و پارتی کۆنابنەوە، ئاری هەرسین وتی "لەم دۆخە ناخۆشەی کە هەرێمی کوردستان و سەرجەم عیراقی تیادایە دەبێت لێبوردەمان زیاتر بێت بەرانبەر بە یەکتری و گوێ بۆ یەکتری بگرین، هەروەها کۆمەڵێک کێشەی کۆن ماوە بە تایبەت لە دوای 16 ئۆکتۆبەرەوە ئەوە بەربەستە لەبەردەم کۆبوونەوەی ئەم دوو لایەنە، بەڵام لە راستیدا نابێت ئەو بەربەستە هەبێت، چونکە بەرژەوەندیی میلـلەت لە هەموو شت گرنگترە".

ئاماژەی بەوەشکرد "ئێمە وەک پارتی بەردەوام ئامادەین بۆ دانیشتن، بەڵام دەبێت لایەنی بەرانبەریش ئامادەبێت بۆ کۆبوونەوە، واتە دەبێت یەکێتی و پارتی هەردوولا ئامادەیان هەبێت بۆ کۆبوونەوە، دیارە تاوەکو ئێستا ئەو ئامادەییە بوونی نییە".

س.س
Qaiwan
Qaiwan