کوردستانی
عوسمانی حاجی مەحمود دەبێتە رێکخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان؟
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- کاروان رەسوڵ
دەنگۆی گەڕانەوەی یەکێک لە سەرکردە زویرەکانی بزووتنەوەی گۆران بۆ ناو ئەو بزووتنەوەیە بڵاودەبێتەوە باس لەوەش دەکرێت بەڵێنی پێدراوە بکرێتە رێکخەری گشتی
چەند رۆژێکە باس لەوەدەکرێت عوسمانی حاجی مەحمود، ئەندامی پێشووی خانەی راپەڕاندنی بزووتنەوەی گۆڕان دەگەڕیتەوە ناو بزووتنەوەی گؤران مەودا میدیا پەیوەندیکرد بە کەسێکی نزیکی عوسمانی حاجی مەحمود لەوەڵامدا وتی "عوسمانی حاجی مەحمود ئەو دەنگۆیانە رەتدەکاتەوە و بە نیاز نییە بگەڕێتەوە ناو بزووتنەوەی گۆڕان"
ئەو سەرچاوەیە وتیشی "ئەگەر کاک عوسمان بەڵێنی ئەوەی پێبدەن بکرێتە رێکخەری گشتی جاریکی دیکە ناگەرێتەوە ناو بزووتنەوەی گۆڕان".
بەپێ زانیارییەکانی مەودا میدیا عومەری سەید عەلی، رێکخەری گشتی ئێستای بزووتنەوەی گۆڕان بە نیاز نییە جارێکی دیکە خۆی کاندیدبکاتەوە بۆ رێکخەر، بزووتنەوەی گۆڕان بۆ رێکخەری داهاتوویان چاویان لەسەر هەریەک لە هەردوو سەرکردەی بەهێزی زیزیان قادری حاجی عەلی و حوسمانی حاجی مەحمود کە لە ئێستادا بەهؤی بوونی کۆمەڵێک تێبینیان لەسەر بەڕێوەبردنی بزووتنەوەی گۆڕان چوونەتە ماڵەوە و پەیوەندییان نەماوە بەو بزووتنەوەیەوە.
ک.ر