کوردستانی

پێنج پرۆژەی گرنگی کارەبا لە پارێزگای سلێمانی جێبەجێ دەکرێن

مەودا میدیا - سلێمانی |


پێنج پرۆژەی گرنگی کارەبا لە پارێزگای سلێمانی جێبەجێ دەکرێن
مەودا میدیا-

وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت بە بڕی زیاتر لە 181 ملیۆن دینار چەند پرۆژەیەكی كارەبا لە پارێزگای سلێمانی جێبەجێ دەكرێن، ئاماژە بەوەشکراوە ئەو بڕە پارەیە لەسەر بودجەی داهاتی كارەبای بەرێوەبەرایەی گشتی كارەبای سلێمانییە.

لە راگەیەندراوەکەی وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستاندا هاتووە "بە بڕی 181.469.928 تەنها سەدو هەشتاو یەك ملیۆن و چوارسەدو شەست و نۆ هەزارو نۆ سەدو بیست و هەشت دینار چەند پرۆژەیەكی كارەبا لەسلێمانی جێبەجێ دەكرێن".

ئاماژە بەوەشکراوە لەسەر بودجەی داهاتی كارەبای بەرێوەبەرایەی گشتی كارەبای سلێمانی و بەپێی گرێبەستێك كە لەگەڵ كۆمپانیایەك ئەنجامدراوە، لەسلێمانی چەند پرۆژەیەك جێبەجێ دەكرێن"، كە بریتین لە:

- دانانی محاویلەی 250 كەی ڤی بۆ كەنەكەوەی دەواجن نزیك ئاشە كۆنەكە/ وێستگەی نیشتمان فیدەری 281.
- دانانی محاویلەی مساعد 400 كەی ڤی ئەی بۆ محاویلەی/1 فیدەری 214/ وێستگەی صناعی.
- دابینكردنی هێڵی كارەبا بۆ چەند ماڵێك لەبەردەم شاری سپی/وێستگەی باشوور.
- دانانی 3 محاویلەی 400 كەی ڤی ئەی بۆ گەرەكی خاك لەفیدەری 110 راپەڕین/وێستگەی راپەڕین.
- دانانی 2 محاویلەی 400 كەی ڤی ئەی بۆ باوەگێڵدی لەسەر فیدەری 332 لەراپەڕین وێستگەی هەڵگورد فیدەری 332.

هەروەها لە راگەیەندراوەکەشدا ئەوە هاتووە "پرۆژكه‌ لەلایەن كۆمپانیای (مادۆ) جێبەجێ دەكرێت و بڕیاره‌ لەماوەی (50) رۆژدا تەواو بێت".

س.س
Qaiwan
Qaiwan