کوردستانی

رێواز فایەق: لە دانیشتنی داھاتووی پەرلەمان بابەتی پرساندنی سەرۆکی حکومەت تاوتوێ دەکەین

مەودا میدیا - سلێمانی |


رێواز فایەق: لە دانیشتنی داھاتووی پەرلەمان بابەتی پرساندنی سەرۆکی حکومەت تاوتوێ دەکەین
مەودا میدیا - کاروان نوری

پەرلەمانی كوردستان رۆژی سێشەممەی داھاتوو كۆدەبێتەوە و خوێندنەوە بۆ چه‌ند پرۆژه‌ یاسایه‌ك ده‌كات، بەشێکی کۆبوونەوەکەش تایبەت دەبێت بە بابەتی پرساندنی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و جێگرەکەی.

رێواز فایەق، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "کاتژمێر 2ی پاشنیوەڕۆی رۆژی سێشەمەی داھاتوو 27/10/2020 دانیشتنی ژمارە 9ی ئاسایی خولی پایزە بەڕێوەدەچێت".

ئەوەشی خشتەڕوو "دانیشتنەکە بەشێکی تایبەت دەبێت بە بابەتی پرساندنی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و وەزیری دارایی و ئابووری بە پێی ماددەکانی (70-71-72)، لە پەیڕەوی ناوخۆیی پەرلەمانی کوردستان".


Qaiwan
Qaiwan