کوردستانی
ئازاد تۆفیق: داوامان کردووە چەندین پرۆژەی خزمەتگوزاری بۆ هەڵەبجە جێبەجێ بکرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا - کاروان نوری
ئەمڕۆ وه‌زیرى پلاندانانى حكومه‌تى هه‌رێمی کوردستان سه‌ردانى پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه‌ى كرد و لەگەڵ پارێزگارى هه‌ڵه‌بجه کۆبووەوە و چەند پرسێکی گرنگیان تاوتوێ کرد.
ئازاد تۆفیق، پارێزگارى هه‌ڵه‌بجه بە مەودا میدیا راگەیاند "ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه (25-10-2020)، د.دارا ره‌شید، وه‌زیرى پلاندانانى حكومه‌تى هه‌رێمی کوردستان سه‌ردانى پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه‌ى كرد و گفتوگۆ له‌باره‌ى ره‌وشی خزمه‌تگوزارى سنوره‌كه كرا به‌تایبه‌ت ئه‌و پرۆژانه‌ى كه له‌بوارى جێبه‌جێكردندان و ئه‌وانه‌شى به‌هۆى قه‌یرانى داراییه‌وه كاره‌كانیان راگیراوه".
ئەوەشی خستەروو "له‌گه‌ڵ وه‌زیرى پلاندانانى حكومه‌تى هه‌رێمی کوردستان باسمان له‌و پرۆژه گرنگانه كردوه كه بۆ دانیشتوانه‌كه‌مان پێویستن و تاوتوێى كێشه و كه‌م و كوریه‌كانمان كردوه له‌بواره‌كانى ته‌ندروستى و په‌روه‌رده و رێگاوبان و كاره‌با و ئاو و ئاوه‌ڕۆ و سێكته‌ره‌كانى تر، ئومێدمان هەیە له داهاتوو ژماره‌یه‌ك لەو پرۆژانه بخرێنە بواری جێبەجێکردنەوە و به‌هه‌موو شێوه‌یه‌كیش له‌هه‌وڵى ئه‌وه‌داین باشترین خزمه‌تگوزارى بۆ سنوره‌كه دابین بكه‌ین".