کوردستانی
ژووری ئۆپەراسیۆنەکانی هەولێر چەند بڕیارێکی دەرکرد
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا - کاروان نوری
ئەمڕۆ یەکشەممە ژووری ئۆپهراسیۆنی پارێزگای ههولێر كۆبووەوە و راگەیەندراوێکی 12 خاڵی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەکردووە "هەرکەسێک پابەندی رێنماییەکان نەبێت سزا دەدرێت و سەرجەم هۆڵهكانی ئاههنگ گێران، هۆڵهكانی بووك گواستنهوه و سەرجەم کۆبوونەوەکانیشی قەدەغەکرد".
لە یەکێک لە خاڵەکانی دیکەدا ئاماژە بۆ ئەوە کراوە "لێژنەی قایمقامییەتەکان و تیمەکانی تەندروستیی و شارەوانی و چاودێری بازاڕ و هێزە ئەمنییەکان، راسپێردراون بە جێبەجێکردنی ئەو بڕیارانە لە سنووری پارێزگای هەولێر".

دەقی سەرجەم بڕیارەکان:
یەکەم: لێژنەی قایمقامیەتەکان و تیمەکانی تەندروستی و شارەوانی و چاودێری بازاڕ و هێزە ئەمنییەکان، راسپێردراون بە جێبەجێکردنی ئەو بڕیارانە لە سنووری پارێزگای هەولێر.
دووەم: دەبێت سەرجەم هاوڵاتییانی سنووری پارێزگای هەولێر، بە رەچاوکردنی رێککارەکانی خۆپارێزی لەڤایرۆسی کۆرۆنا (دەمامک) ببەستن، هەرکەسێک رەچاوی بەستنی (دەمامک)نەکات، بەپێی ئەو میکانیزمەی لەکۆبوونەوە بڕیاری لەسەر دراوە، رێکاری یاسیایی لەبەرمبەردا دەگیرێتەبەر.
سێیەم: پێکهێنانی مەفرەزەی گەڕۆک لەهێزە ئەمنیەکان بۆ چاودێریکردنی جێبەجێکردنی رێنماییە تەندروستییەکان و رێککارەکانی خۆپارێزی لەکۆرۆنا و بەستی (دەمامک) لەشوینە گشتییەکانی کۆمەڵگا و قەزا و ناحییەکانی سنووری پارێزگای هەولێر.
چوارەم: شۆفێری ئۆتۆمبێلەکانی (تایبەت، بارهەڵگر، کرێ) دەبێت پابەندی رێناماییە تەندروستییەکان و رێککارەکانی خۆپارێزیبن و لەکاتی هەبوونی سەرنشین لەگەڵیان پێویستە شوفێر و سەرنشین (دەمامک) ببەستن، هەر کەسێک سەرپێچی بکات، رووبەڕووی رێککاری یاسایی دەبێتەوە.
پێنجەم: ئەم شوێنانە دادەخرێن:
(هۆڵهكانی ئاههنگ گێران، هۆڵهكانی بووك گواستنهوه، ئاهەنگی دەرچووانی قوتابیانی زانکۆ و پەیمانگا ئەهلی و حکومەیەکان، سەرجەم چاڵاکی خولە وەرزشییەکان، ههموو جۆرە گردبوونەوە و کۆنفرانس و کۆبوونەوەیەک).
شەشەم: ئەم شوێنانە لەکاتژمێر 12ی شەو دادەخرێن:
(یانهی شهوانه، نێرگهلهكێشان، یانهكانی مهی خواردنهوه (بار)، موزیك لایف، ئاههنگی شهوانەی یانەکان)
حەوتەم: (پرسەدانان لە (هۆڵ-ماڵ-ژێرخێوەت)، مەراسیمی سەرقەبران) بەداخراوی دەمێنیتەوە، بنکەی پۆلیس و موختاری گەڕەک بەرپرسیارن، هەرکەسێک پابەندنەبێت، رووبەڕووی رێککاری یاسایی دەبێتەوە.
هەشتەم: هەموو ئەو شوێنانەی کراوەن، پێویستە تەواوی مەرجە تەندروستییەکان جێبەجێ بکەن لەبەستنی دەمامک و دروست نەکردنی قەرەباڵغی، لهههرشوێنێكی (بازرگانی، بازار، دوكان، ماركێت، مۆڵ، چێشتخانه) رێنماییه تهندروستیهكان و رێککارەکانی خۆپارێزی بەتایبەتی بەستنی (دەمامک)جێبهجێ نهكرێت، دهست بهجێ ئهم شوێنه رێککاری یاسایی لەبەرامبەردا دەگیرێتەبەر و شوێنەکە دادەخرێت.
نۆیەم: هاوینە هەوار و شوێنە گەشتییاریەکان، دەبێت رەچاووی رێککارەکانی خۆپارێزی بکەن و خۆیان و گەشتییاران پایەندبن بە بەستنی(دەمامک)، هەرشوێنک پابەند نەبێت، رێککاریی یاسایی لەبەرامبەردا دەگیرێتەبەر.
دەیەم: بەهۆی بەرزبوونەوەی ئامارەکانی توشبوون بەڤایرۆسی کۆرۆنا لەهەرێمی کوردستان بەگشتیی، داوامان لە بەڕێز وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان کردووە، لەکۆبونەوەی لێژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا، لەگەڵ بەڕێزان وەزیری پەروەردە و وەزیری خوێندنی باڵا، پێداچوونەوە بەدەوامی قوتابخانەکان و کۆلێژ و پەیمانگاکان و ناوەندەکانی خوێندن بکرێت.
یانزەهەم: داوا لەمامۆستایان و پیاوانی ئاینی و یەکیتی زانایانی ئاینیی پیرۆزی ئیسلام دەکەین، هەروەک چۆن لە رابردوودا هاوکارمان بوونە، بەهەمان شێوە هاوکارمانبن بۆ هۆشیارکردنەوەی نوێژخوێنان کەپابەندی رێنماییە تەندروستییەکانبن و بەهیچ شیوەیەک رێگە بەخۆیان نەدەن بەبێ بەستنی (دەمامک) بڕۆنە ناو مزگەوت و شوێنە ئاینییەکان.
دوانزەهەم: سەرجەم بازگەکانی سنووری پارێزگای هەولێر ئاگادار دەکەینەوە، رێگە بەهیچ گروپێکی گەشتییاری و کەسێک نادرێت بەبێ بەستانی (دەمامک) داخڵی سنووری پارێزگای هەولێر بێت.
ئەم بڕیارانە لە کاتژمێر 12ی شەوی 26 لەسەر27ی 10ی 2020، دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.