کوردستانی

لە ئەنجامی وەرگەڕانی تراکتۆرێک هاوڵاتییەک گیانی لەدەستدا

مەودا میدیا - سلێمانی |


لە ئەنجامی وەرگەڕانی تراکتۆرێک هاوڵاتییەک گیانی لەدەستدا
مەودا میدیا - کاروان نوری

هاتووچۆی کۆیە بڵاویکردووەتەوە "لە ئەنجامی وەرگەڕانی تراکتۆرێک، هاوڵاتییەکی عەرەب گیانی لەدەستدا".

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی کۆیە بڵاویکردووەتەوە "ئەمشەو لە ئەنجامی رووداویی وەرگەڕانی تراکتۆرێک، هاوڵاتییەکی عەرەب بەناوی "محەمەد فەتحان عبد" لەدایکبووی 2003 گیانی لەدەستدا".

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی کۆیە ئەوەشی خستووەتەڕوو "رووداوەکە لە گوندی ئیلنجاغی سنوری قەزای کۆیە روویداوە و دوای لێکۆڵینەوە دەرکەوتووە ھاوڵاتییەکە بەرەگەز عەرەبە".
Qaiwan
Qaiwan