کوردستانی

په‌یه‌ده‌ كۆبوونه‌وه‌ی هه‌واڵگری توركیا و سوریا پشت ڕاستده‌كاته‌وه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


په‌یه‌ده‌ كۆبوونه‌وه‌ی هه‌واڵگری توركیا و سوریا پشت ڕاستده‌كاته‌وه‌
مه‌ودا میدیا-

ئه‌ندامێكی نوێنه‌رایه‌تی كانتۆنه‌كانی باكور و خۆرهه‌ڵاتی سوریا له‌ هه‌رێمی كوردستان باس له‌وه‌ ده‌كات په‌یه‌ده‌ زانیاری هه‌یه‌ له‌سه‌ر كۆبوونه‌وه‌ی هه‌واڵگری توركیا و سوریا له‌ رووسیا به‌مه‌به‌ستی هێرشكردن بۆ سه‌ر باكور و خۆرهه‌ڵاتی سوریا.

جه‌میل ره‌حمانۆ، ئه‌ندامی نوێنه‌رایه‌تی كانتۆنه‌كانی باكور و خۆرهه‌ڵاتی سوریا له‌ هه‌رێمی كوردستان به‌ مه‌ودا میدیای راگه‌یاند "په‌یه‌ده‌ زانیاری هه‌یه‌ له‌سه‌ر ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌ی نێوان عه‌لی مه‌ملوك، سه‌رۆكی نووسینگه‌ی ئاسایشی نیشتمانی سوریا و هاكان فیدان، سه‌رۆكی ده‌زگای هه‌واڵگری توركیا به‌ چاودێری رووسیا".

جه‌میل ره‌حمانۆ، وتی "پێناچێت توركیا و سوریا گه‌شتبنه‌ رێككه‌وتن بۆ هێرشكردنه‌ سه‌ر باكور و خۆرهه‌ڵاتی سوریا، به‌هۆی ئه‌وه‌ی هه‌ردوولا كۆمه‌ڵێك مه‌رجیان هه‌یه‌ له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌و هێرشه‌دا بۆیه‌كتری".

ئه‌ندامه‌كه‌ی نوێنه‌رایه‌تی كانتۆنه‌كانی باكور و خۆرهه‌ڵاتی سوریا له‌ هه‌رێمی كوردستان وتیشی "هه‌ر له‌ سه‌ره‌تای هه‌ڵگیرسانی شۆڕشی رۆژئاوای كوردستانه‌وه‌ تائێستا توركیا و سوریا چه‌ندین جار هه‌وڵیان داوه‌ شۆڕشی رۆژئاوای كوردستان كۆتایی پێ‌ بهێنن به‌ڵام شكستیان خواردووه‌، بۆیه‌ ئه‌مجۆره‌ كۆبوونه‌وانه‌ به‌لای ئێمه‌وه‌ شتێكی تازه‌ نیه‌". 
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان