کوردستانی

ئاگادارییەک بۆ ئەو کەسانەی مۆڵەتی شۆفێری دەردەهێنن

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئاگادارییەک بۆ ئەو کەسانەی مۆڵەتی شۆفێری دەردەهێنن
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر ئاگاداری ئەو کەسانە دەکاتەوە کە سەرقاڵی دەرهێنانی مۆڵەتی شۆفێرین کە وا تاقیکردنەوەیان هەیە و دەکەوێتە رۆژی پێنجشەممەوە.

لە راگەیەندراەکەدا هاتووە "لەبەرئەوەی رۆژی پێنجشەممە 29ی تشرینی یەکەمی 2020  ئەم مانگە پشووی فەرمییە، ئەوا تاقیکردنەوەی ئەو کەسانەی کە خەریکی دەرهێنانی مۆڵەتی شۆفێرین دەکەوێتە رۆژی 1ی مانگی داهاتوو".

هەر لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە "هاوڵاتییان دەتوانن لە رۆژی ١ی مانگی داهاتوودا سەردانیان بکەن، هەرکەسێکیش دوابکەوێت خۆی بەرپرسیارە و قەرەبوو ناکرێتەوە".

س.س
Qaiwan
Qaiwan