کوردستانی

دەست بە دابەشکردنی بەشە خۆراکی هاوڵاتییان دەکرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


دەست بە دابەشکردنی بەشە خۆراکی هاوڵاتییان دەکرێت
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

بڕیارە هەفتەی داهاتوو دەست بە دابەشکردن بەشە خۆراکی مانگی 5ی ئەمساڵی هاوڵاتییانی شاری سلێمانی دەکرێت، بەڕێوەبەری کۆمپانیای خۆراک لە سلێمانیش رایدەگەیەنێت ئەمجارە تەنیا شەکر دابەش دەکرێت.

شەوکەت محەمەد، بەڕێوەبەری کۆمپانیای خۆراک لە سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "لەم هەفتەیدا دابەشکردنی بەشە خۆراکی مانگی 5ی هاوڵاتییان دەستپێدەکات لە رێگەی بریکارەکانی خۆراکەوە".

بەڕێوەبەری کۆمپانیای خۆراک لە سلێمانی ئاماژەی بەوەشکرد "پێشتر برنج دابەشکراوە بەسەر هاوڵاتییاندا، ئەمجارە شەکر دابەش دەکرێت، بەڵام تاوەکو ئێستا زەیت بەدەستمان نەگەیشتووە".

س.س
Qaiwan
Qaiwan