کوردستانی
بە تەقەی راستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران دوو کۆڵبەر بریندار بوون
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو رایدەگەیەنێت دوو کۆڵبەر لە کاتی کۆڵبەری لە سنوورەکانی کوردستان بە تەقەی راستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار بوون و گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە.
رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو رایدەگەیەنێت دوو کۆڵبەر لە کاتی کۆڵبەری لە سنوورەکانی کوردستان بە تەقەی راستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار بوون و گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە.
بە پێی هەواڵێکی رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، دوێنێ یەک شەممە 25ی تشرینی یەکەمی 2020 هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری هەنگەژاڵ تەقەیان لە کاروانێکی کۆڵبەران کردوە و کۆڵبەرێک بریندار بووە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، لە ئاکامی تەقەی هێزەکانی ئێران کۆڵبەرێک بە ناوی "باست محەمەدی" خەڵکی نەنۆڕی بانە رانی پێکراوە و بە مەبەستی چارەسەریی پزیشكی بۆ نەخۆشخانەی ئەو شارە گوازراوەتەوە.
هاوکات لە لایەکی دیکەوە، هێزە چەکدارەکانی ئێران لە بەرزاییەکانی قەندیل لە سەر سنووری پیرانشار تەقەیان لە کاروانێکی کۆڵبەران کردووە و کۆڵبەرێک بە ناوی "حەمید ئەحمەدی" بە سەختی بریندار بووە.
س.س
س.س