کوردستانی

حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕە پارەیەك به‌سه‌ر 140 هه‌زار خێزان دابه‌ش ده‌كات

مەودا میدیا - سلێمانی |


حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕە پارەیەك به‌سه‌ر 140 هه‌زار خێزان دابه‌ش ده‌كات
مەودا میدیا – کاروان نوری

وەزیری كار و كاروباری كۆمەڵایەتیی حكومەتی ھەرێمی كوردستان رایگەیاندووە، ئەو خێزانانەی کە هەژارن و هیچ داهاتێکیان نییە بە بڕێک پارە هاوکاری دەکرێن.

كوێستان محەمەد، وەزیری كار و كاروباری كۆمەڵایەتیی حكومەتی ھەرێمی كوردستان بە میدیاکانی پارتی راگەیاندووە "حكومەتی هەرێمی كوردستان، بڕە پارەیەك بەسەر 140 هەزار خێزانی كەمدەرامەت دابەش دەکات".

ئەوەشی خستووەتەڕوو "لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی كار و كاروباری كۆمەڵایەتیی لیستی ناوی 140 هەزار خێزان لە هەموو پارێزگاكان ئامادە كراوە، بڕی 100 ھەزار دینار بە هەر خێزانێك دەدرێت، بەڵام مەرجە دەبێت خێزانێكی هەژار بن و هیچ داهاتێكیان نەبێت و شایستەی ئەو هاوكارییە بن".

ک.ن
Qaiwan
Qaiwan