کوردستانی
بزووتنەوەی ئیسلامی لە کوردستان بەستنی کۆنگرەی حزبەکەی دواخست
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئەمڕۆ بزووتنەوەی ئیسلامی لە کوردستان بەستنی کۆنگرەی حزبەکەی دواخست بۆ کاتێکی گونجاوی دیکە، لە کاتێکدا بڕیاربوو 1ی 11ی 2020 بزووتنەوەی ئیسلامی کۆنگرەی 12یەمین ئەنجام بدات.
ئیحسان شێخ عەبدولعەزیز، ئەندامی سەرکردایەتی بزووتنەوەی ئیسلامی لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک نووسیویەتی "بەڕێزان ئەندامانی شوڕا و بەرپرسی مەڵبەندەکانی بزووتنەوەی ئيسلامى سوپاس و دەست خۆشيمان هەیە کە بە هەستكردن بە گیانی بەرپرسیارێتی بڕيارتان دا بۆ دواخستنى کۆنگرەی 12ی بزوتنەوەی ئيسلامى بۆ کاتێکی گونجاو".
ئەمەش لە کاتێکدایە، بڕیاربوو 1ی 11ی 2020 بزووتنەوەی ئیسلامی کۆنگرەی 12یەمین ئەنجام بدات، بەڵام بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە وادەی بەستنی کۆنگرەیان دواخست بۆ کاتێکی دیکە.
س.س