کوردستانی

کەسێک بە تۆمەتی وەرگرتنی پارە لە هاوڵاتییان دەستگیرکرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


کەسێک بە تۆمەتی وەرگرتنی پارە لە هاوڵاتییان دەستگیرکرا
مەودا میدیا-

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکردنی کەسێکی راگەیاند کە بە فێڵ پارەی لە هاوڵاتییان وەرگرتووە، ئاماژە بەوەشکراوە لە دوای ئەنجامدانی رێکارە یاساییەکان پارەکە بۆ هاوڵاتییان بگەڕێندرێتەوە.

لە راگەیەندراوێکدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ رایگەیاندووە "پاش تۆماركردنی‌ سكاڵای‌ یاسایی له‌سه‌ر تۆمه‌تبارێک كه‌ به ‌فێڵ پاره‌ی‌ له‌ هاوڵاتییه‌ك وه‌رگرتبوو، مه‌فره‌زه‌كانیان لە به‌شی‌ پۆلیسی‌ دوكان لێكۆڵینه‌وه‌كانیان ده‌ستپێكرد و توانیان تۆمه‌تباره‌كه‌ بدۆزنه‌وه‌ و ده‌ستگیری بكه‌ن".

ئاماژە بەوەشکراوە "لەکاتی دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکەدا ده‌ستیشگیراوە به‌سه‌ر بڕی‌ چوار ملیۆن دینار كه‌ تۆمه‌تباره‌كه‌ به‌ فێڵ لە هاوڵاتییانی وەرگرتبوو و دوای‌ رێكاره‌ یاساییه‌كان ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ بۆ ئەو هاوڵاتییانە دەگەڕێندرێتەوە".

س.س
Qaiwan
Qaiwan