کوردستانی
پیلانە نوێیەکانی داعش بۆ ئەنجامدانی هێرشەکانیان ئاشکرا دەبێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
فەرماندەی لیوای سێی پیادەی هێزەکانی پێشمەرگە لە سنووری خانەقین رایدەگەیەنێت لە ئێستادا دۆخی قەزای خانەقین ئارامە، ئاماژە بەوەدەکات چەکدارانی داعش لە ئێستادا بە تایبەت لە ناوچەکانی دوڕاجی نزیک حەمرین و پەلکانە سەرقاڵی راهێنانن لەسەر چەکی هاوەن و قەناس دەکەن.
عەمید دلێر شکور، فەرماندەی لیوای سێی پیادەی هێزەکانی پێشمەرگە لە سنووری خانەقین بە مەودا میدیای راگەیاند "لە ئێستادا دۆخی قەزای خانەقین ئارامە، بەڵام چەکدارانی رێکخراوی تیرۆرستی داعش لە جموجوڵ و لە کردەی تیرۆرستی ناوەستن، چونکە گروپی تیرۆرستی بە بەردەوام لە هەوڵی کاری تیرۆرستیدان".
ئاماژەی بەوەشکرد "بەپێی ئەو زانیاریانەی ئێمە هەمانە چەکدارانی داعش لە ئێستادا بە تایبەت لە ناوچەکانی دوڕاجی نزیک حەمرین و پەلکانە سەرقاڵی راهێنانن لەسەر چەکی هاوەن و قەناس دەکەن، هەروەها کار لەسەر دانانی بازگەی وەهمی دەکەن بۆ خەڵک رفاندن".
عەمید دلێر وتی "داعش لە ئێستادا سوود وەردەگرێت لەو دۆخە خراپەی ئێستای عیراق و ناکۆکییەکانی نێوان حەشدی شەعبی و سوپای عیراق لە حەوزی دیالە، هەروەها لە ئێستادا دەتوانین بڵێین لە ئێستادا ئەو رێکخراوە چالاکە و سەرقاڵی گۆڕینی سەرکردەی گروپەکانیانن".
وتیشی "ئێمە وەک هێزی پێشمەرگە لە ناوچەکە بەرچاومان روونە و پلانی خۆمان هەیە و ئەوەی لە ژێر دەسەڵاتی خۆماندا بێت دەتوانین بیپارێزین و ئاگامان لە پلانەکانیان هەیە".
س.س