کوردستانی
پارتی وەڵامی پەکەکە دەداتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
پارتی دیموکراتی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا وەڵامی پارتی کرێکارانی کوردستان "پەکەکە" دەداتەوە و رایدەگەیەنێت پەكەكە بە لێدوانی بەرپرسانی و كردەوەكانی بووەتە مایەی سەرئێشە بۆ خەڵكی كوردستان و دامودەزگاکانی هەرێمی كوردستان.
مەحمود محەمەد، وتەبێژی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگەیاند "جێگەی داخێكی زۆرە كە لە زۆر بارودۆخی هەستیاردا پەكەكە بە لێدوانی بەرپرسانی و كردەوەكانی بووەتە مایەی سەرئێشە بۆ خەڵكی كوردستان و دامودەزگاکانی هەرێمی كوردستان كە بەرهەمی خەبات و قوربانیدانی دەیان ساڵەی گەلی كوردستانە".
ئاماژە بەوەشدەکات "لە دوایین لێدوانەكانیشیاندا نەفەسی هەڕەشە و خواستی نانەوەی گرژی و ناسەقامگیری و، ئاوەژووكردنی ڕاستییەكان بە ئاشكرا دیارە. ئەم جۆرە ڕەفتارانەی پەكەكە شتێكی تازە نییە و لە راستیدا ئەوان بە كارە نابەجێ و گوماناوییەكانیان بوونەتە هەڕەشە لەسەر ژیانی خەڵكی كوردستان. ساڵانێكی زۆرە بە سەرانەوەرگرتن و داگیركردنی ماڵ و موڵكی خەڵك، ڕێگەیان لە ئاوەدانكردنەوەی سەدان گوند و گەڕانەوەی خەڵكی سڤیل بۆ ناوچەكانیان گرتووە، گۆڕەپانی شەڕ و ململانێكانیان گواستووەتەوە ناو هەرێمی كوردستان و رۆژانە هاوڵاتییانی هەرێم باجی مرۆیی و مادی ئەو رەفتاری پەكەكە دەدەن، كارمەندی حكوومەتی هەرێمی كوردستان شەهید دەكەن و هێشتاش پێیانوایە ئەوان هەڕەشە نین و هەرێمی كوردستان دەپارێزێن!".
باس لەوەشکراوە "پەكەكە بە ئاشكرا كەوتووەتە ململانێ لەگەڵ هەرێم و مەترسی بۆ سەر ژیان و بەرژەوەندیی هەرێمی كوردستان دروست دەكات. ئەوان لە هەر شوێنێك كوردێكی لێ بێت خێرا خۆیان بە خاوەن ماڵ دەزانن و كوردیش بە میوان".
لە کۆتایی راگەیەندراوەکەشدا هاتووە "ئێمە بڕوای تەواومان بە چارەسەركردنی ئاشتیانەی دۆزی ڕەوای گەلی كورد و تەبایی نێوان لایەنەكان هەیە، لێدوان و كردەوەكانتان زیانی زۆری بۆ هەرێمی كوردستان هەبووە و بۆ رێگەگرتن لە تێكچوونی زیاتری بارودۆخ داوا دەكەین چیتر كێشەی خۆتان و خەڵكی تر مەهێننە ناو هەرێمی كوردستان".
س.س