کوردستانی

عەلی قەرەداغی: پێویستە فەرەنسا بە یاسا بێڕێزی بە پێغەمبەری ئیسلام قەدەغە بکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


عەلی قەرەداغی: پێویستە فەرەنسا بە یاسا بێڕێزی بە پێغەمبەری ئیسلام قەدەغە بکات
مەودا میدیا - کاروان نوری

ئەمینداری گشتی یەكێتیی جیهانی زانایانی موسڵمان، داوا لە فەرەنسا دەكات یاساكی تایبەت بە قەدەغەكردنی هەر بێڕێزیەك بە پێغەمبەری ئیسلام دەربكات.
 
عەلی قەرەداغی، ئەمینداری گشتی یەكێتیی جیهانی زانایانی موسڵمان بڵاویکردووەتەوە "نەكڕینی شمەك و كاڵای فەرەنسی، رەفتارێكی ژیاریی شارستانییە، رەوشتێكی هۆشیارانەیە و گوزارشت لەوە دەكات كە موسڵمان مافی خۆیەتی پێگە و پایە و شكۆی پێغەمبەرەكەی بەرز رابگرێت، وەها سەیری بكات كە لەسەرووی هەر بەهایەكی ماددییەوەیە."
 
عەلی قەرەداغی ئەوەشی خستووەتەڕوو "بۆچی یاسایەك دەرناكەن قەدەغەی هەرجۆرە بێڕێزییەك بەرانبەر بە پێغەمبەری ئیسلام بکرێت، هاوكات هەر جۆرە كارێكی لەمشێوەیە تاوانبار و ریسوا بكات".

ک.ن
Qaiwan
Qaiwan