جیهانی

ئێران باڵیۆزی به‌ریتانیای له‌ وڵاته‌كه‌ی ده‌ركرد

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئێران باڵیۆزی به‌ریتانیای له‌ وڵاته‌كه‌ی ده‌ركرد
مه‌ودا میدیا- هێمن سه‌عید

به‌پێی هه‌واڵێكی ئاژانسی ته‌سنیمی ئێرانی باڵیۆزی به‌ریتانیا تارانی پایته‌ختی كۆماری ئیسلامیی ئێرانی به‌جێهێشت دوای داواكردنی به‌ره‌ی توندڕه‌وه‌كان بۆ ده‌ركردنی له‌و وڵاته‌. 

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ غوڵام حسێن ئیسماعیلی، وته‌بێژی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ریی ئێرانی رایگه‌یاند "باڵیۆزی به‌ریتانیا له‌ تاران كه‌سێكی خۆشه‌ویست نییه‌ به‌پێی یاساكانی ده‌وڵه‌ت". 

ئیسماعیلی ئه‌وه‌شی وت "به‌شداریی باڵیۆزی به‌ریتانیا له‌ گردبوونه‌وه‌كان كارێكی نایاساییه‌ و وێنه‌گرتنی گردبوونه‌وه‌كانیش له‌لایه‌ن ئه‌وه‌وه‌ پاڵنه‌ره‌ بۆ خۆپیشانده‌ران و هاندانیان، ئه‌وه‌ش شێوازێكی ناته‌ندروسته‌ و جێگه‌ی قبوڵكردن نییه‌".
 
رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی رابردوو به‌شێك له‌ هێزه‌كانی به‌سیجی ئێرانی له‌به‌رده‌م باڵیۆزخانه‌ی به‌ریتانیا له‌ تاران گردبوونه‌وه‌ و دروشمی توندیان دژی به‌ریتانیا ده‌وته‌وه‌ و داوای ده‌ركردنی باڵیۆزه‌كه‌یان ده‌كرد.

ئه‌وه‌ له‌كاتێكدایه‌ باڵیۆزی به‌ریتانیا ره‌تیكرده‌وه‌ به‌شداری خۆپیشاندانه‌كانی كردبێت و له‌ تویتێكدا له‌ لاپه‌ڕه‌ی تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی تویته‌ر ئاماژه‌ی به‌وه‌ كردبوو "ئه‌و ته‌نیا به‌شداریی گردبوونه‌وه‌ی كه‌سوكاری ئه‌و كوژراوانه‌ی كردووه‌ له‌كاتی كه‌وتنه‌ خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌ ئۆكرانییه‌كه‌ كوژرابوون". ئه‌وه‌شی نووسیبوو "به‌شیك له‌و كوژراوانه‌ هاوڵاتی به‌ریتانی بوون و دوای پێنج خوله‌كیش شوێنه‌كه‌م جێهیشت كاتێك هه‌ندێك له‌و كه‌سانه‌  ده‌ستیان به‌ وتنه‌وه‌ی دروشم كرد".
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان