عیراقی

په‌رله‌مانی عیراق بازنەکانی هەڵبژاردنی لە کەرکوک پەسەندکرد

مەودا میدیا - سلێمانی |


په‌رله‌مانی عیراق بازنەکانی هەڵبژاردنی لە کەرکوک پەسەندکرد
مەودا میدیا – کاروان نوری

لە بەرەبەیانیدا پەرلەمانی عیراق بازنەكانی شاری كەركوکی بۆ ھەڵبژاردن پەسندکرد، کە لە 12 کورسی پێکهاتووە و بەسەر سێ بازنەی ھەڵبژاردندا دابەشکراوە. 

ئەمڕۆ پێنجشەممە (29-10-2020)، لە بەرەبەیانیدا پەرلەمانی عیراق بازنەكانی شاری كەركوکی بۆ ھەڵبژاردن پەسندکرد، کە لە 12 کورسی پێکهاتووە و بەسەر سێ بازنەی ھەڵبژاردندا دابەشکراوە. 

بەپێی ئەو دابەشکردنەی کە لە خشتەیەکدا بڵاوکراوەتەوە، كەركوک بەسەر سێ بازنەی ھەڵبژاردندا دابەشدەكرێت، کە رۆژهەڵاتی قەزای ناوەند پێنج کورسی دەبێت، قەزای ناوەندی کەرکوکیش چوار کورسی دەبێت، شارەکانی حەویجە و ریازیش سێ کورسی دەبێت.   

لە چەند رۆژی رابردوودا پەرلەمان بازنەکانی هەڵبژاردنی شارەکانی دیکەی عیراقی پەسەندکرد، هاوکات بڕیارە لە 6ی حوزەیرانی ساڵی داهاتوودا، هەڵبژاردنە پێشوەختەکەی عیراق بەڕێوەبچێت. 

ک.ن
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

پیسبوون بە دەنگ (ژاوەژاو)

لەلایەن نەرمین عوسمان



News

هەڵوەستەیەک لە هەڵوێستی ژنێک

لەلایەن هاودین مەحمود


News

ژنی کورد لەنێوان 8ی مارسی دوێنێ و ئەمڕۆدا

لەلایەن دێرین جەمال