کوردستانی

فێستیڤاڵی ناساندنی بەرهەمە خۆماڵییەکان ئەنجام دەدرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


فێستیڤاڵی ناساندنی بەرهەمە خۆماڵییەکان ئەنجام دەدرێت
مەودا میدیا - کاروان نوری

جوتیارە نمونەیەکەی کوردستان ئاشکرایکرد، لە بەرواری 6ی ئەم مانگە فێستیڤاڵێکی تایبەت بە نمایشکردن و پیشاندانی بەروبوومە کشتووکاڵییەکان لە پارکی ئازادی لە پارێزگای سلێمانی ئەنجام دەدرێت.

ئازاد محەمەد، جوتیارە نمونەیەکەی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "لە بەرواری 6ی ئەم مانگە فێستیڤاڵێکی تایبەت بە نمایشکردن و پیشاندانی بەروبوومە کشتووکاڵییەکان لە پارکی ئازادی لە پارێزگای سلێمانی ئەنجام دەدرێت و تێیدا چەندین بەرهەمی کشتووکاڵی خۆماڵی پێشکەش دەکرێت".

سەبارەت بە ئامانجی سەرەکی ئەم جۆرە چالاکی و فێستیڤاڵانە ئازاد محەمەد ئەوەشی خستەڕوو "ئامانجی سەرەکی و لە پێشینەی ئەم جۆرە چالاکیانە، ناساندنی زیاتری بەرهەمە کشتووکاڵییەکانە، لە پێناو ئەوەی هاوڵاتییانی هەرێمی کوردستان زیاتر گرنگی بە بەرهەمە ناوخۆیەکانی هەرێمی کوردستان بدەن و گرنگی پێبدەن".

ک.ن
Qaiwan
Qaiwan