کوردستانی
هۆکاری سەرەکی دواخستنی کۆنگرەی بزووتنەوەی ئیسلامیی ئاشکرا دەکرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا – کاروان نوری
سەبارەت بە هۆکاری دواخستنی کۆنگرەی بزووتنەوەی ئیسلامی روونکردنەوە دەدرێت و وتەبێژی بزووتنەوەکەش ئاشکرای دەکات، تەنها هۆکاری دواخستنی کۆنگرە ڤایرۆسی کۆرۆنا و تووشبوونی هەندێک لە ئەندامانی بەشداری کۆنگرەن، بۆیە بە پێویستیان زانیوە لەم کاتەدا کۆنگرەکە ئەنجام نەدەن.
عەبدوڵڵا وەرتێ، وتەبێژی بزووتنەوەی ئیسلامیی كوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "تەنها هۆکاری دواخستنی کۆنگرە ڤایرۆسی کۆرۆنا و تووشبوونی هەندێک لە ئەندامانی بەشداری کۆنگرەن، بۆیە بە پێویستمان زانی لەم کاتەدا کۆنگرەکە ئەنجام نەدەین، جگە لە ڤایرۆسی کۆرۆنا سەرجەم ئەو هۆکارانە رەتدەکەینەوە کە کۆنگرەی لە پێناودا دواخرابێت".

ناوبراو ئەوەشی خستەڕوو "لەئێستادا لیژنەیەکمان پێکهێناوە بۆ ئەوەی گفتوگۆ لەسەر دیاریکردن و دەستیشانکردنی کاتێکی گونجاو بکەین بۆ ئەنجامدانی کۆنگرەکە"، سەبارەت بە خۆهەڵبژاردن بۆ رابەری بزووتنەوەکە عەبدوڵڵا وەرتێ، وتی "هەر ئەندامێک دوو خولی ئەندامی مەکتەبی سیاسی تەواوکردبێت بەپێی پەیڕەوی ناوخۆی بزووتنەوەکە مافی ئەوەی هەیە خۆی بۆ رابەری بزووتنەوەکە هەڵبژێرێت".
وتیشی "تائێستا بەهۆی دواکەوتنی کۆنگرەوە هیچ کەسێک خۆی هەڵنەبژاردووە بۆ پۆستی رابەری بزووتنەوەکە، بەڵام وەک ئاماژەم بۆ کرد هەر ئەندامێک دوو خولی ئەندامی مەکتەبی سیاسی تەواو کردبێت، مافی ئەوەی هەیە خۆی بۆ رابەری بزووتنەوەکە هەڵبژێرێت".
ک.ن