کوردستانی
زانیاری نوێ لەسەر دەستگیرکردنی محەمەد شێخ وەهاب ئاشکرا دەکرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا - کاروان نوری
سەبارەت بە دەستگیرکردنی محەمەد شێخ وەهاب، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە فراکسیۆنی گۆڕان، روونکردنەوە دەدرێت.
سەبارەت بە دەستگیرکردنی محەمەد شێخ وەهاب، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە فراکسیۆنی گۆڕان، روونکردنەوە دەدرێت.
سەرچاوەیەک لە پۆلیسی گەرمیان بە مەودا میدیای راگەیاند "محەمەد شێخ وەهاب، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە فراکسیۆنی گۆڕان، لە پۆلیسی گەرمیان بەپێی بڕیاری دادوەر بەپێی ماددەی 289 لەیاسای سزادانی عیراقی راگیراوە لەبەشی گرتن و گوستنەوەی گەرمیان".
سەبارەت بە هۆکاری دەستگیرکردنەکەی ئەوەشی ئاشکراکرد "ناوبراو بە تۆمەتی ساختەكردنی پسوڵەی گومرگی لە مەرزی پەروێزخان فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ دەرکرا و لە چەند رۆژی داهاتوودا دادگا لەسەر ئەو بابەتە لێپرسینەوەی لەگەڵدا دەکات و گومان دەکرێت چەند کەسێکی دیکەش لەسەر هەمان تۆمەت دەستگیر بکرێن".
ئەمە لە کاتێکدایە لەسەر ئەو دۆسیەیە تاکو ئێستا 15 تۆمەتبار دەستگیرکراون، تەنها یەک تۆمەتبار بەبارمتە ئازاد کراوە، چەند تۆمەتبارێکی دیکەش فەرمانی دەستگیرکردنیان بۆ دەرچووە بەڵام تائێستا دەستگیر نەکراون، لێکۆڵینەوە لەو دۆسیەیەش بەردەوامە.
ک.ن
ک.ن