کوردستانی
مامۆستایانی ناڕازی لهسهر شكاندنی بایكۆت ههڵوێستی خۆیان راگهیاند
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا - کاروان نوری
ئەنجومەنی سەرتاسەری مامۆستایانی ناڕازی راگەیەندراوێکیان لەسەر دەستپێکردنەوەی پرۆسەی خوێندن بڵاوکردووەتەوە و ئاماژەیان بۆ ئەوە کردووە، چاوڕوانی هەڵوێستی نوێی حکومەت دەکەن، ئەگەر لە بەرژەوەندیان نەبێت بەردەوامی بە بایکۆت دەدەن.

ئەنجومەنی سەرتاسەری مامۆستایانی ناڕازی رایانگەیاندووە "بەداخەوە دەسەڵاتدارانی شكستخواردووی هەرێمی کوردستان لە خەمی كێشەكانی پەروەدە و داواڕەواكانی مامۆستایان و فەرمانبەراندا نین، بۆیە زۆربەی بڕیار و لێدوانەكانمان بە زیانی پڕۆسەی پەروەردە و هاوڵاتییان تەواو دەبێت".
لە بەشێکی دیکەی راگەیەندراوەکەدا ئەوەش ئاشکراکراوە "ئێمە چاوەڕوانی هەڵوێستی نوێی لایەنە پەیوەندیدارەكانی پەروەردە و حكومەت دەكەین، ئەگەر لە بەرژەوەندی پڕۆسەی پەروەردەدا نەبێت و داواكاری مامۆستایان و قوتابیان لەبەرچاو نەگیرێت ئێمە بێدەنگ نابین و هەڵوێستی توندمان دەبێت و ناڕەزایەتی و چالاكیەكانمان دەست پێدەكەینەوە ".
ک.ن
ک.ن