کوردستانی
دابان محەمەد: پەرلەمانی کوردستان خراوەتە خزمەتی دەسەڵاتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا - کاروان نوری
دوای ئەوەی دوێنێ چوارشەممە دانیشتنی پەرلەمانی کوردستان ئەنجامدرا، بەشێک لە ئەندامانی پەرلەمانی کوردستان بایکۆتی دانیشتنەکەیان کرد و ئاماژەیان بۆ ئەوە کردووە، پەرلەمان رۆڵی راستەقینەی خۆی نابینێت، خراوەتە خزمەتی دەسەڵاتەوە.
دابان محەمەد، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان بە مەودا میدیا راگەیاند "بەداخەوە پەرلەمان رۆڵی راستەقینەی خۆی نابینێت، ئەوەش بەشی سەرەکی پەیوەندی بە سەرۆکایەتی پەرلەمانەوە هەیە، دەکرا پەرلەمان بکرایە بە ناوەندی بڕیار و دەرکردنی چەندین یاسایی گونجاو و پێویست لە بەرژەوەندی هاوڵاتییانی هەرێمی کوردستان، بەڵام بەداخەوە نەک بەم ئەرکەشی هەڵناسێت، بەڵکو پەرلەمانی کوردستان خراوەتە خزمەتی دەسەڵاتەوە".
ناوبراو ئەوەشی خستەڕوو "دانیشتنى پەرلەمان، بۆ دەنگدان لەسەر پرساندنى سەرۆکى حکومەت و جێگرەکەى، بەبێ ئامادەبوونى خۆیان لە نمایش دەچێت، بۆ پوچەڵکردنەوەى هەموو ئەو قسە و رەخنانەى بە درێژایى ئەم کابینەیە کراون و گیراون، بۆیە بەشداریشمان لە دانیشتنەکەی دوێنێی پەرلەمانی کوردستاندا نەکرد".

روونیشیکردووەتەوە "تا ئێستا، ئەم کابینەیە وەڵامى بۆ ئەنجام نەدانى چاکسازى گشتگیر و جێبەجێنەکردنى چاکسازى، کۆرۆنا و تۆمەتبارکردنى خەڵک و لایەنى ترە، وەڵامى بۆ پێنەدانى مووچە و دواکەوتنى بە 60 رۆژ جارێک، حکومەتى عیراق و پارەکەى بەغدایە، وەڵامى بۆ کۆنەکردنەوەى پارە و داهاتى خۆى، دروستبونەوەى شەڕى ناوخۆیە، وەڵامى بۆ قاچاغچێتى سنورەکان، بوونى دوو ئیدارەیى و نەبوونى دەسەڵاتى حکومەتە بەسەر هەندێک کەس و ناوچەدا، کە بە راستی هیچی بیانوویەکی باوەڕپێکراو نین".
ک.ن
ک.ن