کوردستانی

مەسرور بارزانی: حکومەتی هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت لە پرۆسەی چاکسازی

مەودا میدیا - سلێمانی |


مەسرور بارزانی: حکومەتی هەرێمی کوردستان  بەردەوام دەبێت لە پرۆسەی چاکسازی
مەودا میدیا-

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان  ئەمڕۆ چوارشەممە 2020/1/15 بە سەرپەرشتی مەسرور بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان و ئامادەیوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران کۆبووەوە.

لە سەرەتای کۆبوونەوەکەدا، مەسرور بارزانی تیشکی خستە سەردانی ئەم هەفتەیەی شاندی حکومەتی عێراق بە سەرۆکایەتی عادل عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی عیراق بۆ هەرێمی کوردستان ، هەروەها سەرۆک وەزیران ئاماژەی بەوەدا کە لە گەڵ شاندی عێراقی جەخت لە گرنگیی پابەندبوون بە رێککەوتنی نێوان حکومەتی فیدراڵی و حکومەتی هەرێمی کوردستان دەربارەی نەوت و بودجە و چارەسەرکردنی بنەڕەتی کێشەکان کراوەتەوە.

پاشان سەرۆک وەزیران سەبارەت بە پڕۆژە یاسای چاکسازی جەختی کردەوە کە حکومەتی هەرێم  بەردەوام دەبێت لە پرۆسەی چاکسازی و دووپاتیشی کردەوە کە ئامانج لە چاکسازی رێکخستنەوەی مووچە و دابەشکردنی داهاتە بە شێوەیەکی دادپەروەرانە.

هەروەها  مەسرور بارزانی دڵنیاییشیدا کە مووچە و مافی هیچ کەسێکی شایستە بەتایبەتی کەسوکاری شەهیدان و زیندانیانی سیاسی نابڕدرێت و لەم بارەیەوە بڕیاردرا روونکردنەوەی پێویست لە بارەی پاراستنی مافی کەسوکاری شەهیدان و زیندانیان و گیراوانی سیاسی بدرێتە پەرلەمانی کوردستان.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان