کوردستانی

نامەیەک ئاراستەی سەرۆکی حکومەتی هەرێم دەکرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


نامەیەک ئاراستەی سەرۆکی حکومەتی هەرێم دەکرێت
مەودا میدیا-

ژمارەیەک پەرلەمانتاری وڵاتی سوید نامەیەکی کراوە ئاراستەی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەن لەبارەی ئەو پێشلکاریانەی بەرانبەر بە رۆژنامەنووسان دەکرێت.

نامەکە لەلایەن هەریەک ئامینە کاکەباوە، ئەندامی پەرلەمانی سوید، سۆسیالیستی سەربەخۆ و مارگەرێتا سێدەرفێلت، ئەندامی پەرلەمانی سوید، لە پارتی مۆدێرات و ئوللێ تورێل، ئەندامی پەرلەمانی سوید، لە پارتی سوسیال دیموکرات نووسراوە، ئاماژە بەوەشکراوە "لە وڵاتی سوید پشتیوانییەك بەرچاو بۆ مافەکانی گەلی کورد هەیە. لە هەمان کاتدا نیگەرانییەك سەبارەت بە دەستگیرکردن و بەکارهێنانی توند و تیژی دژی ڕۆژنامەوان و پارێزەرانی مافی مرۆڤ لە هەرێمی کوردستان هەیە".

ئەوەشخراوەتەڕوو "هەڵکشانی ژمارەی دەستگیرکردن و بەکارهێنانی توندوتیژی و بێسەروشوێنکردن و رفاندنی رۆژنامەوانان و داکۆکیکەران لە مافی مرۆڤ، بووەتە هۆی بەرتەسکبوونەوەی فەزای دیموکراسی لە هەرێمی کوردستان".

لە کۆتایی نامەکەشدا هاتووە "ئێمەی پەرلەمەنتارانی سویدی، کە ساڵانێکی زۆرە داکۆکی لە داوا رەواکانی گەلی کورد بۆ دیموکراسی و ئازادی دەکەین، داوای ئازادکردنی بێمەرجی ڕۆژنامەوان شێروان شێروانی و گشت ئەو رۆژنامەوانانەی دیکە و پارێزەرانی مافی مرۆڤ دەکەین، کە ئێستا دەستگیرکراون و لە زیندانن لە بەر را و بۆچونەکانیان".

 س.س
Qaiwan
Qaiwan