کوردستانی

لە رووداوێکی هاتوچۆدا کەسێک گیانی لەدەستدا

مەودا میدیا - سلێمانی |


لە رووداوێکی هاتوچۆدا کەسێک گیانی لەدەستدا
مەودا میدیا-

درەنگانی شەوی رابردوو لەسەر شەقامی بازنەیی مەلیک مەحمود "شەست مەتری" شاری سلێمانی لە رووداوێکی هاتوچۆدا شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە گیانی لەدەستدا.

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی رایگەیاند "درەنگانی شەوی رابردوو لەسەر شەقامی بازنەیی مەلیک مەحود [شەست مەتری] بەرانبەر نەخۆشخانەی هەرێم، ئۆتۆمبێلێک لەجۆری کیای سیراتۆ دوای لەدەستدانی کۆنتڕۆڵ بەخێراییەکی زۆر خۆیی کێشا بەستونێکی ترافیک لایتی سەر شەقامەکەدا".

لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەکراوە "بەهۆی رووداوەکەوە دەستبەجێ شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە گیانی لەدەستداوە بەهۆی سەختی برینەکەیەوە".

س.س
Qaiwan
Qaiwan