کوردستانی
نەجمەدین کەریم بە نەخۆشی کۆچی دواییکرد
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
دکتۆر نەجمەدین کەریم، پارێزگای پێشووی کەرکوک کەمێک پێش ئێستا بە نەخۆشی لە وڵاتی ئەمەریکا کۆچی دواییکرد و نووسینگەشی هەواڵی مردنەکەی پشتڕاستکردووەتەوە.
نووسینگەی دکتۆر نەجمەدین کەریم، پارێزگای پێشووی کەرکوک رایگەیاند "بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە، لێرەوە ڕایدەگەیەنین، کە دوای نەخۆشکەوتنی لەچەند ڕۆژی رابردوو بەڕێز دکتۆر نەجمەدین کەریم، پارێزگاری كەركوك، ئێستا رۆژی ھەینی کاتژمێر ١١ەی شەو بەکاتی ئەمریکا کۆچی دواییکرد".
هاوکات ئاشکرای دەکەن "کە لەسەر وەسیەتی خوالێخۆشبوو دکتۆر نەجمەدین کەریم تەرمی بەڕێزییان دەهێنرێتەوە بۆ کوردستان و بە شێوەیەکی کاتی لە كوردستان بە خاک دەسپێردرێت، تا ئەو کاتەی شاری کەرکوك ئازاد دەکرێت و لە ژێر ئەمنیەت و ئارامی هێزەکانی پێشمەرگەدەبێت و بە شێوەیەکی هەمیشەیی دەبرێتەوە بۆ شاری کەرکوكی پیرۆز".
ئاماژە بەوەشکراوە "بەڕێز دکتۆر نەجمەین، پێش کۆچکردنی یەکجارەکی، ڕاسپاردەی ئەوەی بەجێهێشت، کە لەبەر سەلامەتی وتەندروستی گشتی لە دۆخی ئێستای بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، هیچ جۆرە قەرەباڵەغی و پرسەیەکی بۆ دانەنرێت. خانەوادەی دكتۆر نەجمەدین سوپاسی بێ پایانی خۆیان بۆ هەموو لایەك دەردەبرن، کە لە ماوەی ڕابردوودا بە بەردەوامی لە خەمی تەندروستی خواڵێخۆشبوو دکتۆر نەجمەدین بوونە".
س.س

بیروڕا