کوردستانی

کۆرۆنا پلانی وەزارەتی پەروەردە شکست پێدەهێنێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


کۆرۆنا پلانی وەزارەتی پەروەردە شکست پێدەهێنێت
مەودا میدیا-

وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت سبەینێ یەکشەممە لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا کۆدەبێتەوە، ئاماژەی بەوەشکرد لە کۆبوونەوەکەدا وەزارەتی تەندروستی دوا راپۆرتی خۆی پێشکەش دەکات.

ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی رایگەیاند "سبەینێ یەکشەممە لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا کۆدەبێتەوە لەبارەی تاوتوێکردنی دۆخی خوێندن و بڕیار لەسەر دەستپێکردنەوەی خوێندن".

ئاماژەی بەوەشکرد "لە کۆبوونەوەکەدا وەزارەتی تەندروستی دوا راپۆرتی خۆی پێشکەش دەکات لەسەر دۆخی قوتابخانەکان لە هەرێمی کوردستان، دواتر لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا دوا بڕیاری خۆی دەدات".

ئەوەشی خستەڕوو "لەسەرەتادا وتمانە بۆ دەستپێکردنەوەی خوێندن لە قوتابخانەکان دوو هەفتە وەک تاقیکردنەوە دادەنێین، بۆ ئەوەی بزانین دۆخەکە چۆنە و مەترسی دروست ناکات"، هەروەها سەبارەت بە نرخی خوێندنگە ئەهلییەکان وتی "دوای ئەوەی سبەینێ بڕیار درا لەسەر پرۆسەی خوێندن، ئەوکاتیش بڕیار لەسەر نرخی خوێندنگە ئەهلییەکان دەدەین".

س.س
Qaiwan
Qaiwan