کوردستانی
زانیاری نوێ لەبارەی دابەشکردنی نەوت لە ناوچە ساردەکان
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
هاتنی وەززی سەرما نزیکبووەتەوە بە تایبەت لە ناوچە شاخاوییەکاندا، بەڵام تاوەکو ئێستا حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاری دابەشکردنی نەوتی سپی ماڵانی نەداوە لەو ناوچانە.
زانا عەبدولرەحمان، قایمقامی قەزای پێنجوێن بە مەودا میدیای راگەیاند "تاوەکو ئێستا هیچ وادەیەک بۆ دابەشکردنی نەوت لە قەزای پێنجوێن دیاری نەکراوە، هەرچەند ئێمە لە وەرزی هاویندا دووجار نوسراومان ئاراستەی لایەنی پەیوەندیدار کردووە بۆ دابینکردنی نەوت بۆ قەزاکە".
ئاماژەی بەوەشکرد "بۆ قەزای پێنجوێن بە لایەنی کەمەوە بڕی سی ملیۆن لیتر نەوتمان پێویستە"، هەروەها "لە ئێستادا بەهۆی ساردبوونی کەشوهەواوە هاوڵاتییان شەوان ئامێرە کارەباییە گەرمکەرەوەکان بەکاردەهێنن".
س.س