کوردستانی

حکومەتی هەرێم بڕیاری کۆتایی لەبارەی پرۆسەی خوێندنەوە دەدات

مەودا میدیا - سلێمانی |


حکومەتی هەرێم بڕیاری کۆتایی لەبارەی پرۆسەی خوێندنەوە دەدات
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

بڕیارە ئەمڕۆ لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان کۆبێتەوە بە مەبەستی تاوتوێکردنی پرسی خوێندنی ئەمساڵ، لە کۆبوونەوەکەدا وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان دوا راپۆرتی خۆی پێشکەش دەکات لەبارەی دەستپێکردنەوەی پرۆسەی خوێندن.

ئاسۆ حەوێزی، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "ئەمڕۆ یەکشەممە 1ی تشرینی دووەمی 2020 کاتژمێر 10:00ی بەیانی لیژنەی  باڵای رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە بە مەبەستی تاوتوێکردنی رەوشی خوێندگەکان و دەستپێکردنەوە خوێندنی ئەمساڵ".

ئاماژەی بەوەشکرد "لە کۆبوونەوەکەدا وەزارەتی تەندروستی دوا راپۆرتی خۆی پێشکەش دەکات کە سەرجەم ئامار و داتاکانی تیادا خراوەتەڕوو، دوای تاوتوێکردنی راپۆرتەکە لەلایەن لیژنەکەوە بڕیاری کۆتایی لەبارەی پرۆسەی خوێندنی ئەمساڵەوە دەدرێت".

حەوێزی باسی لەوەشکرد "کۆبوونەوەکانی  لیژنەی  باڵای رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا بەردەوامی دەبێت بۆ تاوتوێکردنی پرسە گرنگەکان و هەڵسەنگاندنی رەوشی تەندروستی لە سەرجەم سێکتەرەکاندا".

س.س
Qaiwan
Qaiwan