کوردستانی

کامێرا جێگیرەکانی سەر شەقامەکان دەکەونەوە کار؟ روونکردنەوەکە بخوێنەرەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


کامێرا جێگیرەکانی سەر شەقامەکان دەکەونەوە کار؟ روونکردنەوەکە بخوێنەرەوە
مەودا میدیا-

ئەمڕۆ یەکشەممە بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی لەبارە کارپێکردنەوەی كامێرا جێگیره‌كانی سەر شەقامەکان‌ روونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوکردەوە و رایدەگەیەنێت هیچ واده‌یه‌كی دیاریكراو بۆ كه‌وتنه‌كاری كامێراكان له‌ ئارادا نییه‌.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە "ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه‌ شوێن و واده‌ی كه‌وتنه‌ كاری كامێرا جێگیره‌كانی تۆماركردنی سه‌رپێچی تیژڕه‌ویی له‌تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوده‌كرێته‌وه‌، هاتوچۆی سلێمانی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی داوا له‌شۆفێران ده‌كات پابه‌ندی ئه‌و خێراییه‌ بن كه‌ له‌ شه‌قامه‌كان و رێگه‌وبانه‌كان دیاریكراوه‌".

ئاماژە بەوەشکراوە "هیچ واده‌یه‌كی دیاریكراو بۆ كه‌وتنه‌كاری كامێراكان له‌ئارادا نییه‌، هه‌ركاتێك به‌فه‌رمی بڕیاری كه‌وتنه‌كاری كامێراكان بدرێت، به‌چه‌ند رۆژێك پێشوه‌خت له‌ رێگه‌ی راگه‌یه‌ندراوی فه‌رمییه‌وه‌ له‌ وێب سایتی فه‌رمی هاتوچۆی سلێمانی و رادیۆی (ترافیك ئێف ئێم)ه‌وه‌ بڵاویده‌كه‌ینه‌وه‌".

س.س
Qaiwan
Qaiwan